ئایین و کۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی
د.فاروق عه‌بدول
په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و كۆمه‌ڵگە په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت و فره ڕه‌هه‌نده، ئه‌م په‌یوه‌ندییه مه‌حكومه به چه‌ندین پێوه‌ر و بنه‌ما كه هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆڵ و كاریگه‌ی به‌هێزی هه‌یه له ئاڕاسته‌كردنی ئه‌وی دیكه‌دا، جۆری كاریگەرییه‌كه‌ش به‌پێی سروشتی كۆمه‌ڵگە و ئایینه‌كان ده‌گۆڕێت، له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگەدا ئایین پانتاییه‌كی فراوانی داگیر كردووه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌فتاری تاكێكه‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌ی تردا ئه‌م كاریگه‌رییه هێنده لاوازه به ئاسته‌م ده‌توانیت جێكه‌وته‌كانی دیاری بكه‌یت.
یه‌كێك له كاریگه‌رییه هه‌ره دیاره‌كانی ئایین، كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئایین ئامڕازێكی نافەڕمی به‌هێزه له‌م بواره‌دا، هه‌ڵبه‌ته جگه له ئایین چه‌ندین ئامڕازی دیكه‌ش هه‌ن، له‌وانه دابونه‌ریته‌كان، یاسا، خێزان، په‌ره‌وه‌رده… هتد.
کۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی واته ڕەفتارێك کە تاکەکان بەرەو پابەندبوون بە پێوەر و بەها خوازراوەکانی کۆمەڵگە دەبات، هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نییه به‌بێ پێوه‌ره‌كانی کۆنترۆڵ بۆ ڕه‌فتاری تاكه‌كانی كه ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیداره به ڕێگه‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، کۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو ئه‌و ئامڕازانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه به‌كاریان ده‌هێنت و پیاده‌یان ده‌كات بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر تاكه‌كان، كه ئایین یه‌كێكه له‌و ئامڕازانه.
زۆرێك له فیگه‌ره دیاره‌كانی کۆمەڵناسی جه‌خت له‌م ڕۆڵه‌ی ئایین ده‌كه‌نه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا، پێیانوایه كه ئایین هێزێکی یەکگرتووە لە کۆمەڵگادا، به‌و پێیه‌ی هێزی داڕشتنی بیروباوەڕی بەکۆمەڵی هەیە و ده‌توانێت یەکگرتوویی لە سیستمی کۆمەڵایەتیدا به‌دی بهێنت له ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی هەستی پابه‌ندێتی و هۆشیاری بەکۆمەڵ، دۆرکهایم جه‌ختی له‌م بۆچوونه كردووەته‌وه و پێیوایه كه سروته ئایینییه‌كان گوزارشته له یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌ست و سۆزانه‌ی كه هاوده‌نگی كۆمه‌ڵگەی له‌سه‌ر وه‌ستاوه، مالینۆڤسکی-ش پێیوایه كه ئایین هێزێکی گرنگە بۆ کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی، نەک لەبەرئەوەی لە کۆمەڵگەوە سەرهەڵدەدات، بەڵکو لەبەرئەوەی وەڵام و پابەندییە بۆ تاکەکان له‌كاتی ته‌نگژه‌كاندا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدییه‌كاندا ڕۆڵی ئایین له کۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌هێزتره به‌راورد به كۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌كان، ئه‌ركی ئایین له‌م كۆمه‌ڵگانه‌دا دوو جۆره؛ یه‌كه‌میان، ده‌ستنیشانكردنی ڕه‌فتاره دروسته‌كان له ڕێگه‌ی بنه‌ما ئایینییه‌كانه‌وه كه په‌یڕه‌وانی پێوه‌ی پابه‌ندن و زیاتر هه‌ستێكی ڕۆحانییه له‌نێوان خودا و به‌نده‌كانیدا، ئه‌وی دیكه‌یان ڕێنماییه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره هه‌ڵه‌كان له‌رێگه‌ی نوخبه‌ی دینی و دامه‌زراوه ئایینییه‌كانه‌وه، كه فاكته‌رێكی به‌هێزن بۆ ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌فتاری تاكه‌كان له ڕێگه‌ی گه‌یاندنی په‌یامه ئایینییه‌كانه‌وه دوور له ده‌مارگیری و حوکمدانی ڕه‌ها.
هه‌ڵبه‌ته ئایینی ئیسلام یه‌كێك له‌و ئایینه به‌هێزانه‌یه كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له کۆنترۆڵی كۆمه‌ڵگه، له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌كه‌ی كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتییه‌كان ڕێكده‌خات و جۆرێك له ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئایینی ئیسلام به قووڵی له‌سه‌ریان وه‌ستاوه و هانی تاكه‌كان ده‌دات كه ڕه‌فتاره‌كانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پەیامانه بێت كه له ده‌ق و فه‌رمووده‌كاندا هاتووه، لێره‌وه زۆرێك له پرسه‌كانی لێبورده‌یی، چاكه‌ی گشتی، په‌روەر‌ده‌ی خێزان و پێگه‌یاندنی تاك له‌سه‌ر بنه‌مای خوشه‌ویستی و دووركه‌وتنه‌وه له تاوان، له‌و بنه‌ما جێگیرانه‌ی ئیسلامن كه پێویست و بناغه‌ن بۆ کۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه جگه له‌لایه‌نه په‌رستشیه خودییه‌كان، كه ده‌توانێت دۆخێكی ده‌روونی ئارامبه‌خش بۆ په‌یڕه‌وانی ده‌ستەبه‌ر بكات.
بەو پێیە كە ئایین ئامڕازێكی به‌هێزی کۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تییه، گرنگه له كۆمه‌ڵگەی خۆشمان‌دا به‌وردی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌موو ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه ئایین ڕۆڵی هه‌یه له ئاڕاسته‌كردنیاندا له ڕووه كۆمه‌ڵناسییه‌كه‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌ییان بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و دیوه‌ی كه زیاتر ده‌توانێت نزیكمان بكاته‌وه له به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئارام كه ڕه‌فتاری تاكه‌كان ته‌واوكار و هاوئاڕاسته‌ی بنه‌ما ئایینییه‌كان بن. ئه‌مه‌ش زیاتر وابه‌سته‌یه به ڕۆڵی نوخبه‌ی ئایینی و دامه‌زراوه ئایینه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شێكن له ئاڕاسته‌كردنی په‌یامه ئایینییه‌كان، به‌جۆرێك كاریگه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌ها خوازراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بێت به‌بێ ڕه‌تكردنه‌وه و بازدان به‌سه‌ر ئامڕازه‌كانی تری کۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایەتی به تایبه‌تی یاسا و دابونه‌ریته‌كان.