گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە (26)ـى كانونی یەكەمی 2025، ساڵی شەشەم

گۆڤاری ئایندەناسی، ژماره 26-ی كانونی یەكەمی 2025، ساڵی شەشەم، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی ڕێگا و ڕێرەوە بازرگانییەكان و پێگە و ئایندەی عێراق و هەرێمی كوردستان تێیدا؛ وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێكی تایبەت بۆ دۆسێی گۆڤارەكە ئامادە کراوە.
ژمارەی بیست و شەشی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
– ڕێڕەوە بازرگانییەکان؛ هەل و هەڕەشەکان/ هەردی مەهدی میكە
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
– جێگرەوە ستراتیژییەکانى وڵاتانى کەنداو لە ئەگەرى داخستنى گەرووى هورمزدا/ بەختیار ئەحمە ساڵح
– ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور و ڕەوشی بازرگانیی جیهانی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ/ د. زانا كەریم
♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
– له ڕێگهی ئاوریشمییهوه بۆ ڕێگای دیجیتاڵی و شهڕی مایكرۆچیپس/ ئامادەكردن: سەنگە ڕەسووڵ
♦ کتێبی ئایندەیی
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
– كۆریدۆری ترانزێت (Transit Corridor)/ ئامادەكردن: ئایندەناسی
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.
كوردی

