گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە (25)ـى ئەیلوولی ، 2025، ساڵی شەشەم
گۆڤاری ئایندەناسی، ژماره 25-ی ئەیلوولی 2025، ساڵی شەشەم، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی تایبەت لەسەر دیاردەی كۆچ و بابەتی كۆچبەران و پەنابەران؛ وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێكی تایبەت بۆ دۆسێی گۆڤارەكە ئامادە کراوە.
ژمارەی بیست و پێنجی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
– كۆچ؛ دیاردهیهكی بهردهوام و دەروازەی دەرفەتەکان/ د. یوسف گۆران
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
– ئاوارەیی و پەروەردە: کاریگەرییەکانی لە سەر خوێندن/ د. پێشەوا جەلال محەمەد
♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو
– كۆچی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا؛ وردبوونەوەیەک لە دەیتا و ئامارەكان / و. ئایندەناسی
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
– سیاسەتی پەنابەرێتی لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا/ ئامادەكردن: ئایندەناسی
♦ کتێبی ئایندەیی
– گەڕان بە دوای ماڵ لە نێو كۆچبەران و پەنابەرانی زۆرەملێدا، خەڵك لە جووڵەدا؛ ئامادەكردن: ئایندەناسی
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
– کۆچ و کۆچی نێودەوڵەتی/ ئامادەكردن: ئایندەناسی
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.