• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
July 1, 2025

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە (24)ـى حوزەیرانی ، 2025، ساڵی شەشەم

گۆڤاری ئایندەناسی، پێ دەنێتە شەشەمین ساڵی دەرچوونیەوە؛ ژماره 24-ی حوزەیرانی 2025، ساڵی شەشەم، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی چەند توێژینەوە و وەرگێڕانێك سەبارەت بە بابەتە سیاسی، وزە، ئابوورییەكان لە خۆ دەگرێت. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێكی هەنووكەیی ئامادە کراوە.

ژمارەی بیست و چواری گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

 سەروتار

– وەرچەرخانەكانی ململانێی ئیسرائیل-ئێران و دەرفەتی چەسپاندنی ناناوەندێتی / هەردی مەهدی میكە

 توێژینەوەی ناوخۆیی

– کاریگەریی ناسیۆنالیزمی ئەتنی و مەدەنی لەسەر شوناسی کورد/ د. ڕێبوار ڕەئووف ساڵح

– پەیوەندیی نێوان سەقامگیریی سیاسی و حوکمڕانیی باش لەگەڵ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان/ د. بێستون محەمەد

– گواستنەوەی پارەی نەختینە بۆ سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق/ د. كامەران قادر یەعقووب

– جیهان لە لێواری وەرچەرخاندا؛ جێگۆڕکێی هێز و کاریگەرییەکانی لە سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان/ د. زانا كەریم

– ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەزموونی یەکێتیی ئەورووپا/ د. موئمین زەڵمی

   توێژینەوەی وەرگێڕاو

– ئایندەی ڕۆژئاوای كوردستان لە سووریای نوێدا/ و. عەلی ئەكبەر مەجیدی

– تاقیکردنەوەیەکی جیۆسیاسی بۆ ڕێگەچارەیەكی سەخت/ و. ئایندەناسی

– گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و هەژموونی کەنداو لە هاوسەنگیی هێزدا/ و. گۆران سەلام

– پێشبینییەکانی کاریگەریی چات جیپیتی (ChatGP) لە سەر پڕۆسەی پەروەردە لە ئایندەدا/ و. بەهرە مەهدی

 ڕاپۆڕتی ئایندەیی

– عێراق و هەرێمی كوردستان لە بەردەم جەنگە ناوچەییەكان و سیاسەتی نوێی ئیدارەی ئەمریكادا/ ئامادەكردن: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد

 کتێبی ئایندەیی

– ئایندە: پێشەكییەكی زۆر كورت/ ئامادەكردن: ئایندەناسی

 فەرهەنگی ئایندەناسی

– ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان/ ئامادەكردن: ئایندەناسی

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend