سیاسەتی دەرەوەی ئێران؛ بنەما و ڕەهەندەكانی
بەختیار ئەحمەد ساڵح پوختە ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران زۆرجار لە هۆکارە مێژوویی، ئایدیۆلۆژی و جیۆپۆلەتیکییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و لە سیاسەتەکانى لە ناوچەکەدا ڕەنگ دەداتەوە. شیکردنەوەی ئەم ئاڵۆزییانە پێویستی بە ڕێبازێکی فرەلایەن هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی نەک تەنیا گێڕانەوەی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵکو پێویستە کاریگەریی کارەکتەرە دەرەکییەکان و دینامیکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش