پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (گاپ) لە نێوان واقیعو لێکدانەوەی سیاسیدا
هاوبەش عەبدوڵڵا ئەحمەد١ پوختە پڕۆژەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (Güneydoğu Andaolu Projesi) (GAP)، کە بە پڕۆژەی “گاپ” ناسراوە، یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی وڵاتی تورکیا، کە لە سەر هەردوو ڕووباری دیجلەو فورات جێبەجێدەکرێت. وەك لە ناوەکەیدا دیارە، پڕۆژەکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (نەخشەی (١))و بە دیاریکراوییش دەکەوێتە شارە کوردییەکانی “ئادیامان، باتمان،