ئایندەی شەڕی غەزە لە نێوان چارەسەر و ئاڵنگارییەكان
ئامادەكردن و وەرگێڕان: پەرۆش محەمەد بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل لە وتارێکیدا هۆشیاریی ئەوەی دا کە “شەڕێکی درێژ” بەڕێوەیە، لە کاتێکدا فڕۆکەکانی وڵاتەکەی بەردەوام بوون لە بۆردوومانی کەرتی غەزەی پڕ لە دانیشتووان. لە ماوەی ئەو سێ هەفتەیەی کە حەماس زیاتر لە ١٤٠٠ ئیسڕائیلیی کوشت، بەرپرسە باڵاکانی ئیسڕائیل ئەوە ناشارنەوە کە دەیانەوێت