فاکتەرە کاریگەرەکانی ناکۆکی نێوان ئێران و ئازەربایجان
توێژەر: تەحسین وسو عەبدوڵڵا بەرایی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان بە تایبەتی لە دوای ململانێی ناگۆرنۆ و قەرەباخ لە ساڵی ٢٠٢٠ و هێرشی ٢٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران دۆخەکەی زیاتر پەرەپێدا. سەرۆکی ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ گومانی ئەوەی کرد کە هێرشەکە “کردەوەیەکی تیرۆریستی” بووە و داوای لێکۆڵینەوەی