ئیسماعیل قائانی ئەو “پیاوە سێبەرە”ى کە نەیتوانی بۆشایی سولەیمانی پڕبکاتەوە[1]
و: بارام سوبحى ژەنەڕاڵى ناديار ئیسماعیل قائانی، زیاتر لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بەرپرسیارێتی ئۆپەراسیۆنەکانی “سوپای پاسداران”ی لەدەرەوەى سنوورەکانی ئێران گرتۆتە ئەستۆ، بەڵام نەیتوانیوە ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە بەهۆی کوژرانى ژەنەراڵ قاسم سلێمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە ساڵی (٢٠٢٠)، لە سەرکردایەتیی “سوپای قودس”دا دروستبووە. چەند کاتژمێرێک دوای کوژرانی سلێمانی، یەکەم