• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
July 27, 2025

عەلی شەمخانی لە نێوان ئایدۆلۆجیا و پراگماتیزمدا

توێژەر: ژیلوان لطیف یارأحمد | دكتۆرا لە بواری مێژوو

 

ژیان و  كاری سیاسی

عەلی شەمخانی لە  29ە ئەیلوولی 1955 لە شاری ئەهوازی سەر بە خوزستان لەدایکبووە. پاش تەواوکردنی خوێندنی بنەڕەتی، لە زانکۆی جوندیشاپور لە پارێزگای خوزستان کشتوکاڵی خوێندووە، دواتر بڕوانامەی ماستەری لە بەڕێوەبردن بەدەستهێناوە و خولی سەرکردایەتی لە زانکۆی داڤۆسی سوپای ئێران تەواو کردووە. بڕوانامەی ئەندازیاری لە زانکۆی جەندیشاپوور  و کۆلێجی فەرماندەیی و ستادی سوپا (دافۆس) و زانکۆی بەرزی بەرگری نیشتمانیی بۆ فێربوونی ستراتیجی سەربازیی تەواوكردووە، و  دواتر وەك كەسایەتییبەكی سیاسی و سەربازیی لە بواری ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا دەردەكەوێت. شەمخانی بەر لە ساڵی 1979 وەك كەسایەتییەكی بەرهەڵستكاری ڕژێمی شاهانشاهیی خۆی ناساندووە، لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە چالاکیی سیاسی کردووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، لەلایەن ساواکەوە دەستگیركراوە. لە زینداندا دۆستایەتی لەگەڵ موحسین ڕەزایی پەیداكردووە، دواتر لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی ١٩٧٩ بووە فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی ئێران. (1) بەڵام ژیانی سیاسی و سەربازیی و ڕێكخراوەیی لە وادەی شۆڕشی ئێران لە ساڵی ۱۹۷۹، ئەم ڕۆڵە لەگەڵ پەرەسەندنە سیاسییەكانی جەنگی ئێران – عێراق لە چوارچێوەی زیاتر هێزەكانی بەرگریی نیشتمانی ئێراندا زیاتر بەدیاردەكەوێت،  تاكو ئەو كاتەی دەبێتە فەرماندەی سوپای پاسداران لە خووزستان. لەم ماوەیەدا نامەیەکی وەك پەیامێك بۆ سەرکردەی وڵاتانی جیهان نووسیوە، كە دواتر بە  “نامەی مێژوویی” ناوبانگی پەیداكردووە.(2)

شەمخانی لە نەریتی سیاسیدا بەردەوام جەخت لەوە دەكاتەوە، كە كارەكانی لەسەر پەیڕەوی سەربەخۆیی نیشتمانییە، بەگشتی، ڕەوتە سیاسییەکەی دەکەوێتە نێو بازنەی ڕێڕەوی ئایدۆلۆجی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، و تێکەڵەیەک لە نەتەوەپەرستی و ئیسلامی شیعە “ئیسلامی-ئێرانی”، واتە لایەنگری شیعەی سیاسییە، و باوەڕی بە ویلایەتی فەقیهە، بڕوای وایە، کە ئێران ببێتە جەمسەرێكی سەربەخۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، و نابێت ملکەچی بێگانە بێت. لە ڕوانگەی نێودەوڵەتییەوە شیكەرەوە و سیاسەتكارێكی مامەڵەكارە، و خوازیاری داڕشتنی هاوکاریی دیبلۆماسی  و پەیوەندییە هەرێمییەكانە،(3) بڕوای وایە کە دانوستان دەبێت یەکەم بژاردە بێت، لەم ڕوانگەیەوە پەیوەندییەكی ئەرێنی لەگەڵ كەنداو هەیە، و وەك ڕاوێژکارێک دۆسییەكانی پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبییەوە خۆی نیشاندەدات، زۆرجاریش ڕەخنەی لە پان عەرەبیزمی سوننەگرا وەک (سعوودیە) گرتووە.(4)

پەرتووك و دانراوەكان

شەمخانی چەند كتێبێكی لەسەر بابەتە سەربازی و ستراتیجییەکان بە میتۆدێكی شیكاریی نووسیوە، و زۆریان لەسەر پرسی ئاسایش و ستراتیجی نیشتمانییە. لەم بوارەدا چەندین وتاری لە گۆڤارە تایبەتمەندەکاندا بڵاوكردووەتەوە، تەنانەت نووسەری یەکەم ڕێبازی ستراتیجی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، و هەروەها پەیڕەوی بەراوردکردنی ستراتیجی ئەمریکا و سۆڤیەتی داڕشتووە. هاوكات چەند کتێبێكی لە بواری بەڕێوەبردن و ستراتیجدا نووسیوە. یەکێک لە دانراوەكانی لەسەر ئەزموونی ڕابردووی سەربازی و ستراتیجی ئێران نووسراوە. هەروەها نامەی مێژوویی لە کاتی جەنگی ئێران – عێراقدا بە ناونیشانی “بە داد ما بەرسید” نووسیوە، ئەم کتێبە لەسەر نامێکی مێژوویی نووسراوە کە شەمخانی لەکاتی فرماندەی سوپا لە خوزستاندا ئەركی سەربازی گێڕاوە، و لەلایەن ئەحەد گودەرزیانییەوە بڵاوکراوەتەوە. هەروەها پەرتووكی “پێشەنگییانە” (١٩٩٦)، دەربارەی شەڕی ئێران – عێراق، “ئەمنییەتی نیشتمانی” (٢٠٠٥) و “ڕاستییە ڕەنگاوڕەنگەکان” (٢٠١٢) بڵاوكردووەتەوە. (5)

بیردۆزی ئەمنییەتی؛ بەرگریی چوار ڕەگەزیی

شەمخانی لە هەڵسوكەوتی سیاسیدا پەیڕەوی بۆچوونەكانی دژ بە دیموكراسی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەكات، هەروەها قاسم سولەیمانیش بە پێشڕەویی بیردۆزی “بەرگریی دوور” دەزانێت، و بیروڕای سەنتەرگرایی نێو هێزە چەکدارەکانە، لە وتارێكیدا بە ناونیشانی “دەوڵەت-ئۆمە” (2020)، ڕایگەیاندووە: “سوپا لە دەوڵەت جیاناكرێتەوە؛ سوپا خۆی دەوڵەتە”، هەروەها باوەڕی بە دۆسیەی “پارانۆیای دوژمن” هەیە، كە پێیوایە  هەر ڕووداوێکی ناوخۆیی کارێکی نھێنیی ڕۆژئاوایە،  تەنانەت پشتگیری لە بیرۆكەی “کەموکوڕیی دیموکراسی” دەكات، كە بەو واتایەی لە نێو كایەی دەسەڵاتدا پشتیوانی شارەزایانە نەك دەنگدان. (6)

شەمخانی پشتگیری لە یەکگرتنەوەی وڵاتانی ئیسلامی دەکات، لەو ساڵانەی لە نێو سوپاشدا كاریكردووە، یەكەمین پەیڕەوی ستراتیجی دەریایی – سەربازیی ئێرانی لە نامیلكەیەكدا داڕشتووە، تێیدا وەها نیشانیداوە، كە بە توندی دژ بە دەستێوەردانی بێگانەیە،  لە پاش ئەوەیش بە بڵاوكردنەوەی چەند دانراوێك، پشتیوانی لە بیرۆكەكانی  “بیردۆزی ئەمنییەت” و “بەرگریی چوار ڕەگەز”  كردووە، كە پێكدێت لە: (هێز+ئابووری+فەرھەنگ+سیاسی). (7)

لەلایەكی ترەوە، ڕەخنەكانی شەمخانی بەناوی “ستراتیجیی دوژمن” لە ڕۆژئاوا، واینیشانداوە كە ڕۆژئاوا لە سێ ئاڕاستەوە دژ بە ئێران كاردەكات، ئەوانیش: “شۆڕشی ڕەنگین واتە لە ڕێگەی (زیرەكی دەستكرد و ئێكس ڕابەری دەكات)، یان سزای ئابووری،  (کەمکردنەوەی داھاتی نەوت)، و هێزو لایەنی ڕامیاریی، (دەستوەردانی لە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کوردستان و عێراق) “، ئەمانە لە كاتێكدایە كە بەردەوام جەختی لەوە كردووەتەوە دژ بە هەر چەشنە سازشێكە لەگەڵ ئەمریكادا، چونكە پێیوایە هاوسەنگی لەگەڵ ڕۆژئاوا “خەیاڵ”ە، بگرە هەر چەشنە ڕێككەوتنێكی ئەمریكا و ئیسرائیل پێش جەنگی 13 حوزەیران بە مەكر و فێڵ ناو دەبات. (8)

لە نێو تیۆری ململانێ و بەرەنگاربوونەوەدا بیردۆزی “بەرگریی چوارەم”ی كردووەتە ڕێبازێكی سیاسی – سەربازی، لەسەر ئەم بنەمایە بڕوای بە ڕووبەڕووبونەوەیە لە (ئاسمان، زەریا، وشکانی و جەنگی ئەلكترۆنی و فەزای سایبەری)، هەروەها پشتگیریی پاراستنی کەرتی خەرجییەكان دەكات، واتە دژی هاوبەشی سەربازییە لەگەڵ دەرەوەدا بە نمونە ( ڕووسیا)، هەروەها پشتگیری لە کۆمپانیاکانی سەربە سوپا کردووە (خاتمول ئەنبیا). (9)

عەلی شەمخانی وەك پیاوێكی پراگماتی

ئەزموونی شەمخانی لە كایەی سیاسی و سەربازی و داكۆكیكردن لە هەڵوێست و بادانەوە لە ناكاوەكانی وایكردووە بۆ ڕای گشتی هەنگاوە سیاسییەكانی لە چەندین بۆنەدا ڕوونبكاتەوە، لەم نێوەندەدا هەوڵیداوە وای نیشان بدات، كە گونجاندێك لە نێوان بەرەوپێشبردنی پراگماتیزمی حكومی و هەڵسوكەوتی ئیسلامییانە بێنێتەكایەوە ئەویش لەسەر چەند بنەمایەك لەوانە:

  • ڕەوشنی ئیسلامی و جیهانی ڕۆژئاوا

باوەڕیەکی وایە ئێران دەبێت هەڵسوکەوتێکی دەروونی و ئایدۆلۆجی جیاواز لە بەرانبەر  ڕۆژئاوا بگرێتەبەر،  و نابێت خۆیان لە جیهان داببڕن.

  • ئامادەکارییە سەربازیی و دیپلۆماسییەكان

بڕیاری سیاسی لەسەر بنەمای زانستی و ڕەوشی ڕاستەقینە بدرێت، نەك لەسەر ئایدۆلۆجیایەكی سەختگیر، ئەمەش بە واتای ڕووکردنە دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچە یان ڕۆژئاوا، هەروەها بڕوای بە چاککردنی توانای سەربازی سوپای پاسداران هەیە، چونكە پێیوایە ئێران بێ توانای سەربازی بەهێز و كاریگەر نابێت.

3- یەكگرتوویی

شەمخانی لە وتارەكانیدا بەردەوام جەخت لە یەکگرتوویی نیشتمانیی دەكاتەوە،  و پێیوایە بێ یەکگرتووی نیشتمانی و بەکارهێنانی هێزە نێوخۆییەکان، ئێران بە سەروەری و سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی ناگات.

  • یەکگرتنەوەی هێزە نێوخۆییەکان

بڕوابوون بەوەی  هێزە سیاسییەکان و ڕەخنەکارانی نێو سیستم، نابێت بە شەڕ و ململانێ ڕووبەڕوو ببنەوە، بەڵکو دەبێت بە ڕەچاوكردنی هەڵوێستی نێوانیان ڕێککەوتن بكرێت.

  • دیالۆگ بەجێگەی چاودێریی:

هەوڵدان بۆ دیالۆگ و گەیاندنی بڕیار لە ڕێگەی وتوێژی چالاك، بڕوابوون بە كەمكردنەوەی پێكدادانی ڕاستەوخۆی سەربازیی، و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەسەر بنەمای دیبلۆماسییەتی ئاست بەرز. (10)

ڕۆڵی شەمخانی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا

عەلی شەمخانی لە ئەندامانی دامەزرێنەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە،  لە ساڵی ۱۹۸۹دا بۆ هێزی دەریایی كۆماری ئیسلامیی ئێران گواستراوەتەوە، دواتر لە سێ دامەزراوەی یەکلاکەرەوەی سیستەمی سیاسی ئێراندا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە ئەوانیش:

– ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی: لە ساڵی 2009 (دوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی هێزە چەکدارەکان) تاكو ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، پاشان ئەندامی داڕێژەری ئەنجوومەن بووە، و سەرپەرشتی پەیڕەوی ڕەهبەر لە سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی کردووە، و بەشدار بووە لە پشتگیری لە دۆسیەی باشووری لوبنان و حزبوڵڵا، و  یارمەتیی سەربازی بۆ بەشار ئەسەد لە سووریا.

– دامەزراوەی ڕێبەر: یەکێک لە نزیکترین کەسانی سەر بە ڕێبەر بووە، وەک سەرۆکی هێزە چەکدارەکان، ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەرەوە بێ ئاگاداریی سەرۆككۆمار بانگهێشت دەکرا.  لەم ئەركەدا ڕۆڵی هەبوو لە پاراستنی دەسەڵاتی ڕێبەر، دامركانەوەی خۆنیشاندان و ناڕەزاییەكانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٩، لەگەڵ دروستکردنی پلانی “فەزای نەتەوەیی” بۆ بەرگری مووشەک (٢٠٢١)، دواتر بێ ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی لەم ئەركە دوورخراوەتەوە.

–  پەرلەمان (مەجلیس): ئەندامی دەورەی حەوتەمی پەرلەمان (٢٠٠٠–٢٠٠٤) وەک نوێنەری تاران بووە، هاوكات سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و دەرەوەی پەرلەمان بووە. (11)

پۆست و بەرپرسیاریەتییە حکومییەکان

  • وەزیری بەرگریی: ئەندامی حیزبی ڕاستڕەوی “جامەعەی ڕوحانییەتی مۆبارەز” بووە، لە ماوەی نێوان (1997 – 2005) بۆ ماوەی (8 ساڵ)، بووەتە وەزیری بەرگریی.
  • هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی: لە هەشتەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی كۆماردا جمهووری بەشداریکرد، بەڵام لە دژی سەید محەمەد خاتەمی شکستی هێنا.
  • سەرۆکایەتی هێزە چەکدارەکان: لە (2009-2019) بۆ ماوەی (1٠ ساڵ) سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە. (11)
  • ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی: لە ماوەی نێوان (2013-2032) نووسەری ئەنجوومەنی بەرزی ئاسایشی نیشتمانی بووە، ئەم دامەزراوەیە بەرپرسیارێتی ڕێکخستنی سیاسەتەکانی ئاسایشی نیشتمانی هەیە. لەم پێگەیەدا، ئەو ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە دانانی ستراتیجی بەرگری و ئاسایشی وڵات.
  • لە ئێستادا، شەمخانی وەک ڕاوێژکاری سیاسی ڕەهبەری شۆڕش کار دەکات. ئەم پێگەیە وای لێکردووە ببێتە یەکێک لە نزیکترین ڕاوێژکارەکانی ڕەهبەری ئێران لە بواری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش. هەروەها ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی (تەشخیصی مەسڵەحەتی نیزامە). (12)

پەراوێزەكان:

  • صابر غل عنبری: من هو علي شمخاني مهندس الاتفاق الإيراني مع السعودية، العربی جدید، 5/7/2025،  https://tinyurl.com/y3dfec77

دریابان علی شمخانی کیست؟ + بیوگرافی و سوابق، نمناك، 1/7/2025،https://shorturl.at/xDfaU

3-علي شمخاني قيادي إيراني بين ساحات القتال ومراكز القرار السياسي، الجزیرة نیت، 5/7/2025،https://shorturl.at/gEFiC

4-هادی فولادكار: علي شمخاني.. عرّاب التقارب بين إيران والدول العربية، جادە ایران، 2/7/2025،https://shorturl.at/ggGWr

  • زندگی‌نامه سردار شهید دریابان علی شمخانی _ بیوگرافی و سوابق تا شهادت، ژورنال، 1/7/2025،https://shorturl.at/nUxPI

6- انتقادات به مصاحبه علی شمخانی، متهم در جایگاه شاکی، DW، 2/7/2025،https://tinyurl.com/4cj2cpat

7- نگاه ویژه اعراب به دبیر شورای عالی امنیت ملی ایران، لیران دبلوماسی، 2/7/2025،https://tinyurl.com/yskr7j2p

8- شمخانی: آمریکا اراده‌ای برای توافق قوی و قابل دفاع برای طرفین ندارد، جواناآنلاین، 4/7/2025،https://tinyurl.com/4u6kzp7z

9- دیدگاه شمخانی درباره لازمه ایجاد توازن در مذاکرات، مشرق، 4/7/2025،https://tinyurl.com/mt63zd3s

  • ran’s Security Chief Ali Shamkhani: Profile and Role, Al English Jazeera, 2/7/2025,

https://www.aljazeera.com/tag/ali-shamkhani ,  Key Iranian official Ali Shamkhani in context, Reuters, 2/7/2025,https://www.reuters.com/search/news?blob=Ali+Shamkhani

سەرچاوەکان

3-علي شمخاني قيادي إيراني بين ساحات القتال ومراكز القرار السياسي، الجزیرة نیت، 5/7/2025،

  • زندگی‌نامه سردار شهید دریابان علی شمخانی _ بیوگرافی و سوابق تا شهادت، ژورنال، 1/7/2025،https://shorturl.at/nUxPI

5-انتقادات به مصاحبه علی شمخانی، متهم در جایگاه شاکی، DW، 2/7/2025،https://tinyurl.com/4cj2cpat

6-نگاه ویژه اعراب به دبیر شورای عالی امنیت ملی ایران، لیران دبلوماسی، 2/7/2025،https://tinyurl.com/yskr7j2p

7- شمخانی: آمریکا اراده‌ای برای توافق قوی و قابل دفاع برای طرفین ندارد، جواناآنلاین، 4/7/2025،https://tinyurl.com/4u6kzp7z

8-دیدگاه شمخانی درباره لازمه ایجاد توازن در مذاکرات، مشرق، 4/7/2025،https://tinyurl.com/mt63zd3s

بە زمانی ئینگلیزی:

1- ran’s Security Chief Ali Shamkhani: Profile and Role, Al English Jazeera, 2/7/2025,https://www.aljazeera.com/tag/ali-shamkhani

2- Key Iranian official Ali Shamkhani in context, Reuters, 2/7/2025,https://www.reuters.com/search/news?blob=Ali+Shamkhani

بە زمانی عەرەبی:

  • صابر غل عنبری: من هو علي شمخاني مهندس الاتفاق الإيراني مع السعودية، العربی جدید، 5/7/2025،  https://tinyurl.com/y3dfec77

2- هادی فولادكار: علي شمخاني.. عرّاب التقارب بين إيران والدول العربية، جادە ایران، 2/7/2025،https://shorturl.at/gEFiC

3- علي شمخاني ودوره في السياسة الإيرانية، قناة المیادین، 1/7/2025،https://www.almayadeen.net/tags

Send this to a friend