• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

بڵاوکراوەکان

  • March 20, 2024

    هەڵبژاردنەکان و گۆڕانی هاوکێشەی سیاسی لە تورکیا

    ئەحمەد سیروانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان هاوکاتە لەگەڵ هاتنە پێشەوەی چەند هێزێکی نوێی سیاسی و دیاریکردنی سەنگی حیزبەکانی ئەو وڵاتە. هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان هاوکاتە لەگەڵ هاتنە پێشەوەی چەند هێزێکی نوێی سیاسی و دیاریکردنی سەنگی حیزبەکانی ئەو وڵاتە.ئەم هەڵبژاردنە کە بڕیارە لە ٣١ی ئازاری

  • March 19, 2024

    وەرزنامەی توركیاناسی ژمارە (3)ى ئازاری(2024) ساڵی یەكەم

    تورکیاناسی، گۆڤارێکی تایبەتمەندە بە توێژینەوەو شیکاری سیاسەت و ستراتیجی تورکیا لە سەرهەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی بەگشتی و کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر دۆزی کورد بەتایبەتی. ژمارە (3)ی وەرزنامەی توركیاناسی ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت: سەروتار –هەڵبژاردنەکان و گۆڕانی هاوکێشەی سیاسی لە تورکیا…………………………………………ئەحمەد سیروانی توێژینەوە –پارتە کوردییەکانی تورکیا و بڕیارەکانی دادگای دەستووری(داخستن‌و هەڵوەشاندنەوە

  • February 25, 2024

    ایران السنیە والحیاة الدینیە فی ایران قبل الصفویین (٧٣٦-٩٠٦‌‌هجری/ ١٣٣٥-١٥٠٠ م)

    دکتر ممدوح رمضان احمد ئامادەکردن: ئێرانناسی کاتێک ئاوڕ لە مێژووی ئێرانی ئیسلامیی دەدەینەوە، دوو کۆڵەکەی گرنگی ئەو مێژووە ونکراوە. مەبەستمان لە ونبوونی دوو ڕووداوی گرنگ لە مێژووی ئێران، لە گێڕانەوە فەرمییەکانی مێژووە. یەکەمیان مێژووی خەلافەتی ئیسلامیی سەردەمی عەباسییەکانە لە ئێران، کە ئەم مێژووە دوور و درێژە کورتکراوەتەوە لە ئیمام ڕەزا

  • February 25, 2024

    گۆڕانكاریی “جیۆپۆلەتیک” و كاریگەرییەكانی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شەڕی نێوان “ئێران ـ ئیسرائیل”

    مەهاب عادل وەرگێڕان: عەبدوڵا ڕەسوولی بەرایی لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوو جیۆپۆلەتیکی نێودەوڵەتی گۆڕانكارییەكی بەپەلە و بە تایبەت لە بواری نەخشەكانی كاریگەریی جوگرافیای دەسەڵاتە گەورەكان و ناوەندەكانی ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە خۆیەوە بینیوە. گۆڕانكاریی لە پانتایی نێودەوڵەتی و توندتر بوونی ململانێ لە نێوان جەمسەرە نێودەوڵەتییەكان ناوەندیی ململانێ لە نێوان دەسەڵاتە

  • February 25, 2024

    حوسییەکان و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سووردا: ئاسۆ و لێکەوتەکانى

    علي الذهب وەرگێڕان: بارام سوبحى بەرایی پەلاماردانی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی لە دەریای سوور لەلایەن حوسییەکانەوە لە (نۆزدەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)ەوە، یەکێکە لە دیارترین ڕووداوەکانی هاوزەمانى ئۆپەراسیۆنی زریانى ئەقسا، کە لە (حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) لەلایەن بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس) دژی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکانى دەوروبەری غەززە ئەنجامدرا، بوون و نەمانى

  • February 25, 2024

    سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەمەڕ عێراق و سووریا: گرنگیی ستراتیژیی و هاوسەنگی

    توێژەران: شێرکۆ کرمانج ‌عەبدوڵڵا کوێخا سادق وەرگێڕان: پەرۆش محەمەد پوختە ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆڵی ئێران دەکۆڵێتەوە لە عێراقی دوای ٢٠٠٣و لە ململانێ بەردەوامەکانی سووریا لە ئێستادا. هەروەها ستراتیژیەتی سیاسیی ئێرانیش بەرامبەر هەردوو وڵاتەکە شی دەکاتەوەو لێی دەکۆڵێتەوە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە هەڵسەنگاندنە بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێران و بەکارهێنانی شەڕی بە وەکالەت

  • February 21, 2024

    چالاكییە سیاسییەكانی ناو سوپای ئێران، سەردەمی پەهلەوی

    توێژەر: محەمەد فاتح بەرایی بوونی سوپا لە گەڵ بوونیاتنانی دەوڵەت، پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە. سوپا لە ئێران میژوویەکی درێژی هەیە. هەر لە سەردەمی هەخامەنشی تاوەکو ئێستا، لە هەموو سەردەمەکان وەک کرۆکی دەوڵەت و دامەزراوەکانی ڕۆڵی سەرەکی بینیوە. لە ئێران بە تایبەت سوپا یا لە بۆ خزمەتی خەڵک و بەشداریان لە جەنگی

  • February 21, 2024

    ڕێكەوتنی ئێران و سعودییە بە نێوەندگیری چین و كاریگەرییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    هۆشمەن عەتا سەرەتا: پەیوەندیەكانی عەرەبستانی سعودیە و ئێران ڕەگوڕیشەیەكی مێژووی قووڵیان هەیە، بەجۆرێك ناكۆكییە مێژووییەكانی سەرەتای سەرهەڵدان و فراوانخوازییەكانی سوپای ئیسلام لەسەر خاكی ئێرانی كۆن، هێشتا کۆمەڵێک پرسی زیندوون و كاریگەری نەك لەسەر پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان هەردوو دەوڵەت، بەڵكو لەسەر ئاستی جەماوەرییش هەیە[1]. لەسەردەمی نوێدا، هەردوولا زلهێزی كەنداوی فارس بوون،

  • February 21, 2024

    كۆنتڕۆڵی پرۆسەی سیاسیی عێراق لە لایەن ئێرانەوە

    توێژەر : تەحسین وسو عەبدوڵڵا   بەرایی لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی ١٩٧٩ ئێران وەک هیزێکی هەرێمی سیاسەتی دەرەوەی بەجۆرێک داڕشت جیاوازتر بووە لە سەردەمی پێشووتر، لەم قۆناغەدا یەکێک لەو دەوڵەتانەی لەگەڵ ئێران لەململانێی سەخت دابوو ڕژێــمی بەعس بوو لە عێراق. بەڵام لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکا و

  • February 21, 2024

    ڕۆڵی ئێران لە تەنگەی بابولمەندەب

    میران حسێن بەرایی تەنگەی بابولمەندەب یەكێكە لە شوێنە ستراتیژییەكان لە جیهاندا، بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی كە دەكەوێتە سەر ڕێگەی بازرگانی نێوان سەرجەم كێشوەرەكان و كۆنتڕۆڵی ڕێگەی بازرگانی ئاوی دەكات لە جیهاندا، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ هەرسێ كێشوەری ئاسیا و ئەفریقا و ئەورووپا و هەموو جیهانی پێكەوە بەستووەتەوە، ئەم تەنگەیە بەشێویەكی ڕاستەوخۆ بە نۆكەندی

Page 2 of 47

Send this to a friend