هەڵبژاردنەکانی تورکیا و پێویستی بەخۆداچوونەوەی هەدەپە
ئەحمەد قادر سیروانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری تورکیا, پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەی خستووەتە بەردەم نەشتەری ڕەخنە و بەخۆداچوونەوە. بەگشتی شکستی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر هاوپەیمانی کۆمار، لێشاوی ڕەخنە و ناڕازایەتییەکانی ئەندام و لایەنگر و دەنگدەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. ڕەخنە و گازندەی دەنگدەران گەشتووەتە ئاستێک بەشێک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان