خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی تورکەکان چۆن مێژووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییان نووسیوەتەوە
وەرگێڕان: تورکیاناسی ناوەندی عەرەبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە سیاسەت، کتێبێکی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناوی ئەستۆگرافیاى تورکی، کتێبەکە دەربارەی نووسینەوەی مێژووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەلایەن تورکەکانەوە لە نێوان ساڵەکانى ١٨٦٠-١٩٧٣ نوسراوە. کتێبەکە لەنوسینی عەبدولڕەحیم بنحادەو لە ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە. کتێبەکە دیدێکی تەواوکار لەسەر شوناسی تورکیا و گۆڕانکارییەکانی دەخاتەڕوو، هەروەها تیشک دەخاتە سەر چۆنێتی