• Google Plus
  • Rss
  • Youtube

Archive for month April, 2020

  • April 20, 2020

    لە هێرشێکی تاڵیباندا ١٧ كارمەندی ئەمنی ئەفغانستان کوژران

      وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە هێرشیکی چەکدارانی تاڵیباندا ١٧ کارمەندی ئەمنی کوژراون. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازییان لە ناوچەی خوجای كار سەربە ویلایەتی تەخار باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە. لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە هێرشەکەدا، ١٧ كارمەندی ئەمنی كوژراون و دووی کارمەندی دیکەش

  • April 20, 2020

    نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس بۆ 11 دۆلار دابەزی

    نرخی نەوتی سوکی تەکساس و برێنت دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی و بە رێژەیەکی زۆر بەهایان لەدەستدا. ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی سوکی تەکساس لە سەدا 38 ی نرخی خۆی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیل بۆ 11 دۆلار دابەزی. ئەمڕۆ نرخی نەوتی سوکی تەکساس لە سەدا 30 نرخەکەی لەدەستدابوو، بەڵام دوای کاتژمێرێک لەدەستدانی

  • April 19, 2020

    داعش لە سێ مانگدا ١٩ کەسی لە ناوچە دابڕێندراوەکان رفاندووە

    داعش لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، ١٩ کەسی لە ھاوڵاتی مەدەنی و ھێزە ئەمنییەکان رفاندووە. ماوەی سێ مانگە چەکدارانی داعش ھێرشەکانیان لە ناوچە دابڕێندراوەکان (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم) زیادکردووە، لەو ماوەیەدا نزیکەی ٤٨ ھێرشی چەکدارییان ئەنجامداوە و ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی و کەسانی سەر بە ھێزە ئەمنییەکانیشیان رفاندووە. لە ئەنجامی

  • April 19, 2020

    لە سەڵاحەدین ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

    سوپای عێراق رایگەیاند، بە بۆردومانی فڕۆکەکانیان ژمارەیەک چەکداری داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین کوژراون. شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی چەکدارانی سەربە رێکخراوی داعشیان لە دوورگەی عەبدولعەزیز رۆژئاوای قەزای دۆر لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومانکردووە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە

  • April 18, 2020

    سنورە خوێناوییەکانی داعش

    ماوەی سێ مانگە رێکخراوی داعش بە چڕی دەستیان بەھێرشکردنە سەر ھێزە عێراقییەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە کردووەتەوە. بەشێکی زۆر لە ھێرشەکانی چەکدارانی داعش تاکو ئێستا لە شەواندا و لە سنورەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەنجامدەدرێن. لە ماوەیەکی کەمدا ھێرش دەکەن و دەکشێنەوە. لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە ناوچە جێناکۆکەکان

  • April 17, 2020

    ڕانانى ئاییندەیى ژمارە (٣) ى ساڵى٢٠٢٠

    ململانێ ئەستەمەکان لە عێراق وهەرێمى کوردستان – ڕانانی ئایندەیی ژمارە (٣) – توێژەران: د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردى مهدى میکە، م.یاسین طه محمد – سلێمانى – هەرێمى کوردستان – نیسان ٢٠٢٠ پێرستى تەوەرەکان   تەوەری یەکەم: ململانێکانى پێکهێنانەوەی حکومەت؛ ئاست وسیناریۆکان. تەوەری دووه‌م: سیستەمى ناناوەندێتى؛ گرفتەکان وئاسۆکانى

  • April 16, 2020

    شەش ڕۆژی چارەنووسساز؛ دواخستنی هۆشداریی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن دەوڵەتی چین

    وەرگێران: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشێدپرێس لە ڕاپۆتێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، كە دەوڵەتی چین لە كاتی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شەش ڕۆژی چارەنووسسازی بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵكی وڵاتەكەی و هەروەها كۆمەڵگای جیهانی لەدەستداوە. بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە، شی جیپینگ، سەرۆك كۆماری چین لە ڕۆژی حەوتەمی دوای ئاگاداربوون لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە،

  • April 15, 2020

    حکومەتی عێراق 950 زیندانی دیکەی ئازادکرد

    ئەمڕۆ حکومەتی عێراق 950 زیندانی دیکەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ئازادکرد. ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی دادی عێراق لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، بە لێبوردنی تایبەت 950 زیندانییان ئازاد کردووە. هەفتەی رابردووش دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئازادکردنی سێ هەزار و 676 زیندانی دیکەی راگەیاند و بەم شێوەیەش ژمارەی زیندانییە ئازادکراوەکان گەیشتە چوار هەزار و 626

  • April 14, 2020

    کۆرۆنا لە مەککە؛ لێکەوتەکانی ئێستا و ئەگەرەکانی داهاتوو

    یاسین ته‌ها كۆرۆنا بەپێی پەرەسەندنی بایۆلۆجییانەی خۆی بەردەوامە لە پەلاماردانی مرۆڤ لە سەرانسەری دنیا، زیانە دارایی و ئابوورییەكانی ئەم نەخۆشییەش، رۆژ لەدوای رۆژ بە ملیارەها و ترلیۆنەها دۆلار كەڵەكە و زیاتر دەبن، بەڵام لەعەرەبستانی سعودیە جگە لە زیانی دارایی، مەترسی لەسەر ناوبانگی بەڕێوەبردنی شاری مەككە دروستكردووە، كە یەكێكە لەپایە و

  • April 14, 2020

    داعش چوار سەربازی رفێنراوی عێراقی کوشت

    چەکدارانی داعش ئەو چوار سەربازە عێراقییەیان کوشت کە دوێنێ لە نزیک داقوق رفاندبوونی. ئەمشەو تەرمی چوار سەربازی عێراقیی لە نزیک چەمی رۆخانە لە سنوری داقوق دۆزرانەوە، کە دوێنێ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون. سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانەوە کە نەیویستووە ناوی بھێنرێت، بە چەند میدیایەکی راگەیاندووە، داعش پاش کوشتنی سەربازەکان، تەرمەکانی شێواندوون.

Page 2 of 5

Send this to a friend