ئەگەرەکانی بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانیی لە سلێمانی: ‘هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری’ و
نوسینی: جەلال حەسەن مستەفا ژمارە ٢٤ی گۆڤاری ‘جۆڕناڵ’، ئایاری ٢٠١٨ پێشەکیی چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە تا هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئایاری ٢٠١٨ی عێراق ئەنجام بدرێت. یەکێک لەو فاکتەرانەی ئەم هەڵبژاردنە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا جیادەکاتەوە لە ئەوانی پێشتر، سەرهەڵدان و هاتنە ناو کایەی سیاسیی چەند هێزێکی نوێیە کە دەیانەوێت پێگەیەکی سیاسی